سەردێر

وێنە و ڤیدیۆ.. کەسێک جامی چەندین ئۆتۆمبێل دەشکێنێت و کەلوپەل و پارەکانی ناویان دەدزێت

خەڵک-

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە جامی چەندین ئۆتۆمبێلی شکاندووە و کەلوپەل و پارەکانی ناویانی دزیوە.

پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، رایگەیاند تۆمەتبارێکیان بەناوی (س. ش.) دەستگیرکردووە بەتۆمەتی شکاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک لە چەند گەڕەکێکی ناو شاری هەولێر کە هەستابوو بە بردنی کەلوپەل و پارە لە ناو ئۆتۆمبێلەکان.

May be an image of 1 person and text that says '30 70 180 160 170 150 160 140 150 130 140 120 130 110 120 EA 100 110 100'