سەردێر

لە پارێزگایەك هەڵمەتی كۆكردنەوەی پارەی كارەبا دەستپێدەكات

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە ئاشكرای دەكات، كە دەست دەكات بە هەڵمەتی كۆكردنەوەی داهاتەكانی كارەبای تایبەت بە كارگە و كێڵگە پەلەوەرییەكان و دوكاندار و كاسبكاران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەژێر ڕۆشنایی بڕیاڕ و كۆبوونەوەكانی وەزارەتی كارەبا، بۆئەوەی پارەی كارەبا كەڵەكە نەبێت لەسەر هاووڵاتیان و نەبێتە بارگرانی بەسەر شانی هاوبەشانیانەوە وەك ئەركی سەر شانمان دەستمان كردووە بە هەڵمەتێكی فراوانی كۆكردنەوەی داهاتەكان.

ڕاشیگەیاندووە، هەڵمەتەكە بۆ كۆكردنەوەی داهاتەكانە بەتایبەت كارگە و كێڵگە پەلەوەریەكان و دوكاندار و كاسپكاران.

ئاشكراشی كردووە، ئەمەش لەپێناو ئەوەی بتوانرێت كارەبایەكی باشتر و پڕۆژەی زیاتر جێبەجێ بكەین بۆ هاووڵاتیانی سنورەكەمان.

جەختیشی كردۆتەوە، داوا لەهاووڵاتیانی خۆشەویست دەكەین كەوا هاوكاری كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بن لەكاتی كۆكردنەوەی پارەی كارەبا.