سەردێر

یەکێک لە ژنە سووتاوەكانی شەوی ڕابردووی سلێمانی گیانی لەدەستدا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، یەکێک لەو دوو ژنانەی شەوی ڕابردوو لە سلێمانی سووتان، گیانی لەدەستدا.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 08:40 بەهۆی زۆری سووتانەکەیەوە یەکێك لەو خاتوونانەی ئەم شەو بەهۆی سووتاویەوە گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانی سلێمانی بۆ سووتاوی نەشتەرگەری، کۆچی دوایی کرد.

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی خەبات-ی شاری سلێمانی، دوو ژن لە کاتێکدا ویستویانە ئاو بکەنە موبەریدەوە، بەڵام بەنزین دەرچووە و بەهۆیەوە گڕی گرتووە و دوو ژنەکەش سووتاون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سووتاوی کراون، كە یەکێکیان تەمەنی ٢٥ ساڵە و ئەوەی دیکەشیان تەمەنی ٣٠ ساڵە.