سەردێر

پێدانی پێشینە بۆ بەشێكی مووچەخۆران كرایەوە

خەڵك-

دوای كردنەوەی پێشینە بە چەندین بڕی جیاواز بۆ بەشێكی زۆری مووچەخۆران، ئەمڕۆ هەینی بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاند، کە کارمەندانی دەزگای دژە تیرۆر لە پێشینەکاندا جێگیرکراون.

بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەندامانی دەزگای دژە تیرۆر بە پێشینەی شەخسی و بە هەمان ڕێنمایی هاوتەمەنەكانیان لە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەتوانن سوودمەندبن”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “پێشینەی كارمەندانی دەزگای دژەتیرۆر لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات و دەگاتە 50 ملیۆن دینار”.