سەردێر

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی

خەڵك-

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت دوای دوو ڕۆژ لە بەرزبوونەوەی، دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی خاوبوونەوەی ئابووری جیهانی “کە دەتوانێت خواست لەسەر سووتەمەنی کەم بکاتەوە”.

ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 36 سەنت دابەزیوە، کە دەکاتە 0.4% و نرخی یەک بەرمیل بە 96.23 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش دوای ئەوەی پێنج شەممە 3.1% بەرزبووەوە.

هاوكات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ٩٠ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە وەرزی پێشوودا بە ڕێژەی 2.7% بەرزبووەوە.

ساتۆرو یۆشیدا، شرۆڤەکاری کاڵا لە کۆمپانیای ڕاکوتن سیکیوریتیز، وتی، “لە کاتێکدا داتای هەفتانەی ئەمریکا گەشبینی بۆ باشترکردنی خواست لەسەر سووتەمەنی لە ماوەیەکی نزیکدا بەهێزتر کردووە، ترسی بەردەوامی پاشەکشە و ئەگەری زیادبوونی بەرهەمهێنان لەلایەن ئۆپیک+ ئەگەری زۆرە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت سنووردار بکات”.