سەردێر

لەكاتی غودەی دەرەقی چی بخۆین؟

خەڵك-

غودەی دەرەقی یەكێكە لە گرنگترین كوێرە ڕژێنەكانی لەش كە دەكەوێتە بەشی پێشەوەی مل و كاریگەری لە سەر هەموو خانەكانی مرۆڤ و ژیانی هەیە . ئەگەر هاتوو ئاستی هۆرمۆنی غودەی دەرەقی لە ڕێژەی ئاسایی كەمتر بوو ؛ ئەوا بە حاڵەتی سستی غودەی دەرەقی دادەنرێت و پێویستی بە شیكاری خوێن دەبێت بۆ دەست نیشانكردنی و هەندێك جاریش فەحسی تیشك و پێشكەوتوو دەبێت بۆ دیاریكردنی جۆر و هۆكاری نەخۆشیيەكە و شێوازی چارەسەكەردن و چاودێركردنی حاڵەتەكە .

ئەو كەسانەی كە سستی غودەی دەرەقیان هەیە ؛ پێویستە ئەم خۆراكانە ‌زۆر نەخۆن :

ـ سڵق ، شێلم ، قەرنابیت ، سپێناخ ، توور ، چەوندەر ، برۆكلی ، كەلەرم
ـ ئەو خۆركانەی مادەی ( گلۆتین )یان تێدایە كە لە  دانەوێڵەدا هەیە دوای لێكرندنەوەی تەواوی توێكڵەكەی وەك ئاردی سفر و باستا و سۆیا.

ـ ئەو خواردنانەی مادەی ( پیوسیاناتس ) تیایە ، دەنكی گەنمەشامی و ناوكی كەتان و زەیتەتی كەتان .

ـ ئەو خواردن و خواردنەوەنانەی كە مادەی ئەسپارتایمی تیایە كە بۆ شیرینكردن بەكاردێت بۆ نموونە لە پسكیت و بنێشت و بیبسی و كۆلای دایت ۰

ـ خواردنە كحولی یەكان
-ئەو ئاوی خواردنەوەی كە مادەی فلۆڕایدی زۆر تیایە ؛ پێویستە ئاوەكە بكوڵێنیت یان ئاوی بێ فلۆڕاید یان كەم فلۆڕاید بخواتەوە.

هەروەها پێویستە ئەو كەسانەی كە سستی غودەی دەرەقیان هەیە ئاگاداری ئەم زانیاریانە بن :
ـ ئەو خوێی چێشتەی بەكاری دەهێنن ؛ دەبێت مادەی يۆدی تێا بێت.
ـ ئەو خۆراكانە نەخۆن كە وزەیان زۆر تیایە وەك خواردنی چەور و برژاو و شیرینی و خواردنانەوە گازیەكان یان كەمیان بكەنەوە چونكە دەبنە هۆی قەڵەوی .

-ئەو خۆراكانە كەم بكەنەوە كە دەبنە هۆی قەبزی و غازات وەك پاقلەمەنی و شیر و بەرهەمەكانی

ـ ئەو دەرمانانە نەخۆن كە مادەی (لیسێوم ) يان تیایە كە بۆ نەخۆشی دەروونی بەكارێن لەگەڵ دەرمانی ( ئەمایۆداڕۆن) كە بۆ نەخۆشی دڵ بەكاردێت.

ـدووركەوتنەوە لە خواردنی سوێر

— ئەگەر نەخۆشەكە حەبی ( پایرۆكیسن ) وەردەگرێت بۆ چارەسەری سستی غودەی دەرەقی پێویستە :

۱ـ خواردنی چەور و برژاو نەخۆن یان كەمیان بكەنەوە، چونكە كاریگەری دەرمانەكە كەم دەكاتەوە .

۲ـ كەم خواردنەوەی قاوە و چا و مەرجە لانیكەم نیو سەعات دوای حەبی پایرۆكیسن بخورێنەوە .

۳ـئەم دەرمانانە نەخۆن یان كەمیان بكەنەوە یان كاتی وەرگرتنی بگۆڕن ؛ دەرمانی ڤیتامین و مقەوەی كە مادەی ئاسن و كالسێومی تیا بێت ، دەرمانی دژە تڕشەڵۆكی گەدە و قورحە ، حەبی ڕێگریكردن لە منداڵبوون و هۆرمۆنی ئیسترۆجین.

٤ـ ئەگەر ئەو كەسە دەرمانی نەخۆشی شەكرەی هەبوو : پێویستە زوو زوو پشكنینی شەكرە بكات.
دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك