سەردێر

یونس مەحمود پۆستێكی گەورەی وەرگرت

خەڵك-
یەكێتی تۆپی پێی عیراق، بڕیاریدا یونس مەحمود وەك جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ‌ و بەڕێوەبەری هەڵبژاردنە نیشتمانییەكان دیاریی بكات.

بەپێی سەرچاوەیەك لە یەكێتی تۆپی پێی عیراق”یەكێتی تۆپی پێ‌ بڕیاریداوە یونس مەحمود بكاتە بەڕێوەبەری هەڵبژاردە نیشتمانییەكان و سەرپەرشتیاری گشتی هەڵبژاردەی یەكەم”.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، یەكێتی تۆپی پێی عیراق لە كۆبوونەوەیەكیدا بڕیاریدا پۆستی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردە نیشتمانییەكان هەڵبوەشێنێتەوە.

یونس مەحمود یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عیراق، لە دوای وازهێنانی لە یاریكردن، لە بواری ئیداريی یەكێتی تۆپی پێی عیراق كاردەكات و پێشتر یەكێك بوو لە كاندیدان بۆ وەرگرتنی پۆستی یەكێتی تۆپی پێی عیراق.