سەردێر

لەسەر نقوم بوونی یەختێك و خنكانی كۆچبەرانی كورد ڕووونكردنەوە دەدرێت

خەڵك-
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، كە ئەو یەختەی بە ژمارەیەك كۆچبەرەوە نقوم بوو لە دورگەیەكی یۆنان هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی كۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی كوردستانی تێدابووبێت.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەگەر چی لە زۆرێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن هەواڵی ئەوە بڵاو كرایەوە، كە گوایە هاووڵاتی عێراقی و هەرێمی كوردستان لە ڕووداوی ژێر ئاوكەوتنی ئەو یەختەی، كە لە 10ی ئەم مانگە لە نزیك دورگەی كارپاتۆسی وڵاتی یونان نوقم بوو بێسەروشوێن بوون و گیانیان لەدەست داوە، دوای بەدوا داچونێكی وردی نوێنەرانی دەزگای لوتكە لە وڵاتی یونان و وڵاتی توركیا و بەردەوام لەسەر هێڵ بوون لەگەڵ سەفارەتی عێراقی لە وڵاتی یۆنان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەحكومەتی یۆنان و توركیا هیچ بەڵگەیەك نیە بۆ پشت ڕاستكردنەوەی ئەو هەواڵا،نە كە بڵێت كۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی كوردستان لەو یەختەدا هەبووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تائێستا بەهیچ شێوەیەك نە لە كۆچبەرە بێسەروشوێن بووەكان و نە لەكۆچبەرە ڕزگار بووەكان هیچ هاولۆاتیەكی عێراقی و كورد تۆمار نەكراوە ، بۆیە بە تەواوی ئەو هەواڵانە ڕەت دەكەینەوە و بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونەكانمان.

ئاری جەلال وتیشی، “ئەگەرچی ژێرئاو كەوتنی یەخت و بێسەروشوێن بوونی كۆچبەر لە هەر سوچێكی جیهان هەواڵێكی دڵ تەزێن و ناخۆشە، بەڵام دوای بەدواداچونی نوێنەرەكانمان لە وڵاتی یۆنان و توركیا پێیان ڕاگەیاندین، كە هیچ هاووڵاتیەكی عێراقی و كورد لەم ڕووداوی ۱۰/٨/٢٠٢٢ تۆمار نەكراوە”.

جەختیشی كردەوە، ئەو خێزانە بەڕێزانە، كە لە پێناو بیستنی هەواڵێكی ڕۆڵەكانیان بەپەرۆشن پیان ڕادەگەیەنین، كە هیچ كوردێك تۆمار نەكراوە لەو ڕووداوەدا.