سەردێر

سلێمانی، كارەبای زۆربەی ناوچەكان دەبڕێت

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای كارەبای دوكان، دروستبونی كێشەیەك لەلایەن دانا غازەوە ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەو هۆیەوە بەرەمهێنانی كارەبا بۆ نزم ترین ئاست دادەبەزێت.

بەپێی ڕوونكردنەوەیەك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكانەوە بۆ هاوبەشانی كارەبا بڵاوكرایەوە”ئاگادارتان دەكەین بەهۆی دروستبونی كێشەیەك لەدانا غاز و كوژانەوەی گشتی كارەباوە بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ نزم ترین ئاست دابەزیوە”.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای دوكان دەڵێت”بۆیە كۆنترۆل ناچار بووە بە بڕینی كارەبای زۆربەی ناوچەكانی سلێمانی”.