سەردێر

كۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتمانی عیراقی دەستیپێكرد

هەموو هێزە نیشتمانییەكان لەخۆدەگرێت

خەڵك-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە، كۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتمانی عیراقی بۆ هێزە سیاسییەكان دەستیپێكرد كە پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بانگەشەی  سازدانی كردبوو.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە كۆشكی حكومەت، كۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتمانی بە چاودێری مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە بەشداریی سەركردەكانی هێزە سیاسییەكانی عیراق و بە ئامادەبوونی سەرۆك كۆمار و سەرۆكەكانی دەسەڵاتی یاسادانان و دادوەریی و نێردەی نێونەتەوەیی لە عیراق، دەستیپێكرد”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”كۆبوونەوەكە بۆ دەستكردنە بە دیالۆگێكی ڕاستەقینە بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ تەنگژەی سیاسی ئێستا و كاركردن بۆ هێوربوونەوە، بەجۆرێك ببێتە مایەی پارێزگاری لە ئاشتی كۆمەڵایەتی و هێنانەدی خواستەكانی گەلی عیراق”.