سەردێر

سەركردەیەكی دەركەوتووی داعش لە كەركوك دەستگیركرا

خەڵك-
شانەی میدیای ئەمنی، دەستگیركردنی بەناو بەرپرسی پشتیوانی لۆجستی و زەكاتی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە كەركوك، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن شانەی میدیای ئەمنییەوە بڵاوكرایەوە”لەڕێی هەوڵێكی هەواڵگری وردەوە، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی كەركوكی سەر بە بەڕێوەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش، توانییان یەكێك لە سەركردە دەركەوتووەكانی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە ناوچەی داقوق دەستگیربكەن كە بە ناو بەرپرسی پشتیوانی لۆجستی و بەرپرسی زەكاتی گروپە تیرۆیستەكانی داعش بووە و بە (ئەبو هانی) ناسراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”تیرۆریستە دەستگیركراوەكە پێشتر بەپێی ماددەی (1/4)ی تیرۆر، یاداشتی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە”.

شانەی میدیای ئەمنی دەڵێت”پرۆسەی دەستگیركردنەكە بەسەرپەرشتی بارەگای پێشكەوتووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك و هێزی ئامادەی سەر بە نوسینگەی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك بووە”.