سەردێر

توركیا و ئیسرائیل بە تەواوی ئاشتبوونەوە

خەڵك-

توركیا و ئیسرائیل ئاشتبوونەوەی تەواوەتییان راگەیاند و باڵوێزەكانیان گەڕاندەوە.

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە لێدوانێكدا ئاسایبوونەوەی تەواوی پێوەندییەكانی هەردوو دەوڵەتی ئیسرائیل و توركیای راگەیاند.

ئاشكراشیكرد باڵوێزخانەی توركیا دەگەڕێتەوە بۆ ئیسرائیل.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش ئاسایبوونەوەی پێوەندییەكانی دوو دەوڵەتی توركیا و ئیسرائیلی راگەیاند.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند باڵوێزی ئیسرائیل دەگەڕێتەوە توركیا.

دوای ماوەیەكی زۆر لە گرژییەكانی توركیا لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەكە و پاشەكشە گەورە ئابوورییەكانی، ئەنقەرە بڕیاری ئاشتبوونەوەی لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە و ئیمارات و میسر و ئیسرائیلدا كە بەهۆی پشتیوانی ئەنقەرە بۆ گرووپە ئیسلامییە توندڕۆكان نێوانی لەگەڵ ئەم دەوڵەتانەدا تێكچووبوو.