سەردێر

دەنگدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانی عێراق دواخرا

خەڵك-
دادگای فیدڕاڵی عێراق دەنگدانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانی عێراقی بۆ 30 ی ئەم مانگە دواخست.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا دەنگدان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانی عێراق بۆ 30 ی ئەم مانگە دوابخرێت.

ڕەوتی سەدر، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات، بەڵام چوارچێوەی هەماهەنگگی ڕەتیدەكاتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە وەڵامی داواكەی سەدردا ڕایگەیاندبوو، هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانی عێراق لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.