سەردێر

لە هەولێر خۆپیشاندانە

 

خەڵك
ژمارەیەك هاووڵاتی لە شاری هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە خۆپیشانیان سازكرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ژمارەیەك هاووڵاتی لە شاری هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە خۆپیشاندانیان سازكرد.

خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند، لەم وەرزی گەرمایەدا ئاوی خواردنەوەیان بەپێی پێویست پێناگات و بەرپرسانیش وەڵامیان نادەنەوە.

ئەو هاووڵاتییانە داوایان لە حكومەتی هەرێم كرد كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات و ئاوی پێویستیان بۆ دابین بكات.