سەردێر

گەردەلوولە خۆرییەكان كاریگەری گەورە لەسەر زیادبوونی گۆڕانی كەشوهەوا دروست دەكەن

خەڵك-

لەگەڵ قوڵبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا لە جیهاندا و گۆڕانكاری گەورە لە سروشتی دیاردەكانی كەش و سیستمی ژینگە و هاوسەنگیدا، كاریگەری گەورە لەسەر ژمارەیەك دیاردە و ئاستی توندییەكەیان دروست دەكات.

لە دیارترینیان گەردەلوولی خۆرییە، كە دیاردەیەكی فیزیای سروشتییە روودەدات بەشێوەیەكی دووبارە و بەردەوام، بەڵام توندییەكەی و كاریگەریە نەرێنییەكەی زیاتر دەبێت لەسەر گۆڕانكاری كەشوهەوا لە جیهاندا.

شارەزایان دەڵێن پێوەندییەكی بەهێز هەیە لەنێوان گەردەلوولی خۆری و كاریگەری لەسەر دیاردەی گۆڕانی كەشوهەوا، زۆرینەی وزەی گەرمی لە ئەنجامی چالاكی گەردەلوولی خۆرەوە دروست دەبێت بۆیە كاریگەری لەسەر ڕووی زەوی دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، هاوكات گەردەلوولەكانی خۆر كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر پرۆسەی كێشكردن.

ئەو گەردەلوولانە دروست دەبن لە ئەنجامی یەكتربڕی بواری موگناتیسی لە ئەنجامی جوڵەی پلازما لەنێو جەستەی خۆردا كە ئەوە پێكهاتەی سەرەكی كەشوهەوایە، پلازما ڕۆڵی هەیە لەنێو خۆردا.

ئەم وزەیە خێراییەكەی زیاد دەكات بۆ 1.3 ملیۆن كیلۆمەتر و لە ماوەی 24-48 كاتژمێردا دەگاتە بەرگەهەوای زەوی.

كاتێك گەردەولوولی جیۆمۆگناتیسی خۆری دێت بۆ بەرگەموگناتیسی زەوی لەگەڵ بەرگەموگناتیسی زەوی یەك دەگرن و لەسەر ڕووی زەوی درێژدەبێتەوە بۆ بەرزی 60 كیلۆمەتر تا 1000 كیلۆمەتر بە دوو ئاڕاستەی باكورو باشوور.