سەردێر

دەرهێنەرێكی بەنێوبانگی سینەمای ئەمریكایی كۆچی دواییكرد

خەڵك-

دەرهێنەری ئەڵمانی ولفگانگ بیترسن كە ژمارەیەكى زۆر فیلمی ناسراوی سیاسی لە مێژووی سینەمای ئەمریكادا دەرهێناوە لە تەمەنی 81 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

كەناڵی سكاینیوزی بەریتانی لە زاری كەسێكی نزیكی ئەو دەرهێنەرەوە بڵاویكردەوە، ناوبراو لە نێو ماڵەكەیدا لە شاری لوس ئەنجلۆس رۆژی هەینی رابردوو بە كاریگەری شێرپەنجەی پەنكریاس كۆچی دواییكردووە.

ئەم دەرهێنەرە لە ساڵی 1941 لە باكووری ئەڵمانیا لەدایكبووەوە و توانیویەتی لە ماوەی كاركردنی زۆر فیلمی سیاسی ناسراو لە مێژووی سینەمایی ئەمریكادا دەربهێنێت.