سەردێر

لە هێرشەكەی توركیا لە ڕۆژئاوا 9 سەربازی سووریا كوژران و برینداربوون

خەڵك-

لە هێرشەكەی دوێنێی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە ڕۆژئاوای كۆبانێ 9 سەربازی سووریا كوژران و برینداربوون.

ئاژانسی دەنگوباسی سانای سووریا بڵاویكردەوە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكانی توركیادا 3 سەرباز كوژران و 6ی دیكەش برینداربوون.

هاوكات سەرچاوەیەكی سەربازی سووریا ڕایگەیاند مۆڵگەی گرووپە ئیسلامییەكانی سەر بە توركیایان لە باكووری سووریا بۆردوومانكردووە.

لەلایەكی دیكەوە لە ئەنجامی بۆردوومانەكانی دوێنێی سووپای توركیا منداڵێك كوژراو ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.