سەردێر

لە بانە 12 كۆڵبەر بریندار بوون

خەڵك-

لە ئەنجامی دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، لانی كەم ١٢ كۆڵبەری خەڵكی بانە، بۆكان و سەقز بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ٧ كۆڵبەری خەڵكی بانە٣ كۆڵبەری خەڵكی سەقز و ٢ كۆڵبەری خەڵكی بۆكان لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەكانی ئێران بریندار كراون كە هەتا ئێستا ناسنامەی یپێنج كەسیان بە ناوەكانی سامان محەممەدزادە تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵكی بانە، فزڵ ئەحمەدی خەڵكی سەقز، عەلی ئابكار خەڵكی بۆكان، یوسف قۆیتاسی خەڵكی بۆكان و ئەرسەلان ڕەحمانی خەڵكی سەقز بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، تەنیا ٤ كۆڵبەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و ئەوانی دیكە لە ترسی دەستبەسەركران سەردانی نەخۆشخانەیان نەكردووە.