سەردێر

مەترسی ئەستوور بوونی دیواری دڵ چیە ؟

خەڵك-

هەندێك جار لە ئەنجامی بەرزی فشاری خوینەوە، یان كێشەی زمانەی دڵەوە، كەمێك ئەستوور بوونی دیواری دڵ ڕوودەدات، كە پێویستە چارەسەر وەربگرن، ئەگەر نا ئەوا ئەگەر هۆكارەكەی چارە نەكرێت، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییە قوورسەكانی تری دڵ زیاتر دەبێت
تەنانەت ڕەنگە مردنیشی لێبكەوێتەوە.

دەگونجێت ببێتەهۆی
كەم ڕۆیشتنی خوێن بۆ دڵ.
باش پەمپنەكردنی خوێن لە لایەن دڵەوە.
تێكچوونی باری لێدانەكانی دڵ.

ئەم حاڵەتی گۆڕانی ئەستووری دڵە دەگونجێ لە هەندێك كەس روو بدات سەڕای ئەوەی زەختیشیان نییە.

دەشێت نیشانەی وەك هەناسەتوندی، هیلاكی، ئازاری سەر سینگ ، دڵەكوتێ، گێژبوون، بورانەوە هەست پێ دەكات.

د. شاگوڵ كەمال عەزیز
پسپۆڕی هەناو و دڵ، شەكرە و غوددە