سەردێر

هۆكارەكانی دڵەكوتێ (خێرا لێدانی دڵ)

خەڵك-

دڵەكوتێ هەندێ جار پەیوەندی بە نەخۆشیەكانی دڵەوە هەیە وەكو: بەرزەفشاری خوێن (زەخت)، تێكچونی كارەبایی دڵ، سستبوونی دڵ ناڕێكی لێدانی دڵ (AF، SVT)، نەخۆشی زمانەكانی دڵ، گرێی شێرپەنجەیی دڵ، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی سیەكان.

-هەندێ نەخۆشی تریش دەبێتە هۆی دڵەكوتێ وەكو: لەرز و تا، كەم خوێنی، نەخۆشیەكانی غودە، گرێی ڕژێنی سەرگورچیلە، دابەزینی زەخت، دابەزینی شەكری خوێن.

-حاڵەتەكانی وەكو هیلاكبون، دڵەڕاوكێ، سكپڕی، جگەرەكێشان، مەی خواردنەوە، خواردنەوەی لەڕادەبەری چا و قاوە، بەكارهێنانی دەرمانەكانی ڕەبۆ و حەبی غودە و هەندێ دەرمانی زەخت لەوانەیە ببێتە هۆی دڵەكوتێ.

ئامادەكردنی
د.داهات حەوێزی
پسپۆڕی نەخۆشیەكانی هەناوی و شەكرە