سەردێر

پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و كەش فێنك دەبێت

خەڵك-
بەهۆی كاریگەری بارستە هەوایەكی فێنك لەسەر ناوچەكانی هەرێم، كە ئەمڕۆ هەڵی كردووە، سبەینێ‌ جارێكی دیكە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە 15-8-2022 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ ئەبێت، لە ئەنجامی درێژبوونەوەی ماوەی کاریگەری ھەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست لە زۆربەی ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ١ تا ٢ پلە نزمتر دەبنەوە.

ڕاشیگەیاند، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم پلەكانی گەرما لە (سلێمانی و هەولێر ٤١ پلە و دھۆک ٤٠ پلە و ھەڵەبجە ٤٤ پلە و کەرکوک ٤٢ پلە و لەناوچەکانی گەرمیان ٤٥ پلە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، خێرایی با ئاسایی بۆ مامناوەند ئەبێت ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژئاواوە.