سەردێر

سووپای پاسداران هێرشیكردە سەر كۆمەڵە

 

خەڵك-

سووپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، هێرشی كردە سەر بنكەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی كوردستان و شەڕ و پێكدادان روویدا.

ستادی نیزامی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی كوردستان سەبارەت بە هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر پێشمەرگەكانی كۆمەڵە لە ناوچە سنوورییەكان رایگەیاند “كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە سووپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بە كۆكردنەوەی هێزێكی زۆر و بە پاڵپشتی تۆپخانە و چەكی قورس بە مەبەستی زەبروەشاندن لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵە لە هەوڵی بەزاندنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستاندایه”.

راشیگەیاند “هەتا كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ دوو جار هەوڵی پێشڕەوی هێزی پیادەی سووپای پاسداران لەگەڵ بەرەنگاریی پێشمەرگەكانی كۆمەڵە پووچەڵكراوەتەوە و پاشەكشەیان پێكراوە”.
روونیشیكردەوە “هەموو هاوڕێیانی پێشمەرگەی كۆمەڵە سڵامەتن و لە ئامادەییدان”.