سەردێر

ئاگركەوتنەوەیەك لە میسر دەیان قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك-
ئەمڕۆ یەك شەممە ئاگر لە كەنیسەی مونیرە لە پارێزگەی جیزەی میسر كەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان كەس گیانیان لەدەست داو برینداربوون.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی ئەم رووداوەدا تا ئێستا 35 كەس گیانیان لەدەستداوە و 45ی دیكەش بریندارن.

ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری ژمارەی قوربانیانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی كەنیسەكەی جیزە هەیە.

لەلایەن هێزە فریاگوزارییەكان و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگرەكە و رزگاركردنی هاووڵاتیان دەكرێت.