سەردێر

روونكردنەوەیەك لەبارەی مووچەوە درا

خەڵك-

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق روونكردنەوەی لەبارەی مووچەوە دا.

وەزیری دارایی و ئابووری عێراق بۆ مێدیای فەڕمی وڵات رایگەیاند “ئەو پروپاگەندانە رەتدەكەمەوە كە باس لە پەككەوتنی مووچەی فەرمانبەران دەكەن بەهۆی قەیرانی سیاسی ئێستاوە”.

راشیگەیاند “دەوڵەت بەهۆی نەبوونی بودجەوە راناوەستێت، چونكە بودجەی 2021 هەیە‌و لەو رێگەیەوە دەتوانرێت بەبڕی 100 بۆ 120 ترلیۆن دینار پارە بۆ خەرجییەكان دابین بكرێت”.

روونیشیكردەوە ” ئەگەر چوینە ساڵی 2023 بەبێ بودجە یاخود هەر یاسایەكی هاوشێوەی یاسای پاڵپشتی خێرا بۆ ئاسایشی خۆراك، ئەوكاتە حكومەت ناچار دەبێت بەگوێرەی بودجەی 2021 خەرجییەكانی بكات”.