سەردێر

ئەنجومەنی دادوەری عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

خەڵك-
لەبارەی داوای موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانی عێراق، ئەنجومەنی دادوەری عێراق هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە.

ئەنجومەنی دادوەری عێراق بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەرۆكایەتی فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنەكە كۆبوەوە و لەبارەی چەند تەوەرێك گفتوگۆی كرد لەوانە، دۆخی عێراق و پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق، كە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ماوەی هەفتەیەكی دیاریكردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی.

لەبارەی داواكاری سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانی عێراق رایگەیاندوە، ئەنجومەنی دادوەری دەسەڵاتی ئەوەی نیە كە دەست لەكاروباری دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێكردن وەربدات و دەسەڵاتی ئەوەی نییە كە پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە.