سەردێر

ئەمڕۆ هادی عامری سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

خەڵك-

ئەمڕۆ یەك شەممە شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆكایەتی هادی عامری سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆكایەتی هادی عامری سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ گەورە كاربەدەستانی هەرێمی كوردستاندا كۆببێتەوە.

دوێنێ عامری لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش دیداری هەبووە و لەسەر رەوشی عێراق گفتووگۆیان كردووە.

سەردانەكەی عامری بۆ هەرێمی كوردستان بۆ گفتووگۆیە لەسەر ئەو تەنگەژەیەی عێراقی گرتووەتەوە بەهۆی خۆپیشاندانەكانی سەدرەوە.