سەردێر

قائیمقامی هەڵەبجە: لەشوێنی كارەكەی خۆمم

خەڵك-
دوای ئەوەی دەنگۆی دوورخستنەوەی قائیمقامی هەڵەبجە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بڵاودەبێتەوە، ئەو قائیمقامە ڕەتی دەكاتەوە و دەڵێت لە شوێنی خۆم بەردەوامم.

نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە لە پێگەی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، هیچ كات بیرم لەوە نەكردووەتەوە خۆم لەبەرپرسیارییەتی بدزمەوە، هەموو كات هەوڵمداوە لێبڕاوانە كارەكانم ڕاپەڕێنم لە هەر پلەو پۆستێكدا بوبێتم، گرنگ ئەوەیە خزمەت بكەم و خزمەتكار بم بۆ هەمووان بێ جیاوازی.

ئەو قائیمقامە دەڵێت، هەندێك پەیج لە سۆشیال میدیا قسەوباسیان لەبارەی دەوام نەكردن و هەندێك قسەی نادروستی تریشیان لەبارەی بەندەوە كردووە، بەهەموو لایەیەكی رادەگەیەنم؛ من لێرەم، لەشوێنی كارەكەی خۆم، لە قایمقامییەتی هەڵەبجەوە، بەردەوامم و خزمەت دەكەم، ئەوەی وتراوە ڕاست نییە.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان