سەردێر

پیاوێكی ئاینی شیعە عارەقی نێوچاوانی بەسەر هەوادارەكانیدا دابەش دەكات

خەڵك-

لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا زانایەكی شیعە بە ناوی محەمەد یەحیا شەرارە عارەقی نێوچاوانی بە كلێنس دەسڕێت و دابەشی دەكات بەسەر كەسانی دەوروبەریدا وەك مادەیەكی پیرۆز.

ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە ئەنجومەنی ئیسلامی شیعی باڵای لوبنانی ناچاركرد دەستوەردان بكات.

ئەم رووداوە لە میانەی رێوڕەسمەكانی عشوورادا لە كەربەلا روویداوە، پێش چەند رۆژێك، ئەنجومەنەكە رۆژی پێنج شەممە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك روونكردنەوەی دا.

ئەنجومەنەكە رایگەیاند پێویستە محەمەد یەحیا شەرارە پۆشاكە ئاینییەكەی لابەرێت و رێوشوێنی یاسایی بەرابمەر بگیرێتەبەر.