سەردێر

قەرەیلان: هیچ كاتێك توركیا لە باشووری كوردستان هێندەی ئێستا تووشی زیان نەبووە

خەڵك-

موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەكانی پاراستنی گەل”نەپەگە”، رایگەیاند “سووپای توركیا لەگەڵ بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراویشدا و بەهەموو پشتیوانی و پشتگیری گروپە هاوكارەكانی و هێزە نێودەوڵەتییەكان گەیشتووەتە بن بەست”.

موراد قەرەیلان دەڵێت:”ئەمە بن كەوتنی دەوڵەتی توركیایە، ئەوەندەی هێزی هەیە. هەفتانە هێزەكانی جێگۆڕكێ پێدەكات و هێزی نوێ دێنێت، لەگەڵ ئەوەش بەبەردەوامی دەمرن. دەوڵەتی توركیا لەمێژووی خۆیدا ئەوەندە زەرەر و زیانی دوابەدوای یەكدا تووش نەبووە. هیچ كاتێك ئەوەندە لەباشوری كوردستان زەرەری وەهای نەداوە”.

راشیگەیاند “هیچ كاتێك شەڕ و پێكدادان ئاوەها چوار مانگ بەردەوام نەبووە و درێژەی نەكێشاوە. ئەمەش رەوشێكی نوێیە. ئەم رێبازە تاكتیكێكی نوێیە. تیمە پسپۆڕ و شارەزاكان كە دەتوانن بەشێوەیەكی هاوبەش شەڕ بكەن، تیمەكانی گەڕۆك و نیوگەڕۆك لەسەر بنەمای شەڕی تۆنێلەكان، چونكە شەڕی تونێلەكان لەگەڵ تیمەكان بەیەكەوە جموجۆڵ دەكەن”.