سەردێر

لە هێرشەكانی توركیادا لە رۆژئاوا زیاد لە 160 كەس كوژراون و برینداربوون

خەڵك-

لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا لە هێرشەكانی توركیادا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان 160 كەس كوژراون و برینداربوون.

بەپێی ئامارە فەڕمییەكان، لە ماوە ی دوو مانگ و نیوی ڕابردوودا بەلانیكەمەوە هەزار و ٤٢٠ هێرش كراونەتە سەر هەرێمەكانی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا.

بەپێی ئەو ئامارانە لە ئەو هێرشانەدا لە ماوەی ٢٣ كەس كوژراون و ٥٧ كەسیش برینداربوون.

هەر بەپێی ئامارەكان لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە بەلایەنی كەمەوە ٣ هەزار و ٧٦٣ هێرش كراونەتە سەر هەرێمی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا.

لەئەو هێرش و بۆردومانانەدا ٣٣ كەسی كوژراو و ١٢٤ كەسیش برینداربوون.