سەردێر

داعـش منداڵێکی رفاند و ماڵی موختاری گوندێکیشی تەقاندەوە

خەڵک-

ئەمشەو چەکدارانی چوونە ناو گوندی سمود لە سنووری شارۆچکەی داقووق لە کەرکوک ماڵی موختاری گوندەکەیان تەقاندووەتەوە و منداڵی بەڕێوەبەری خوێندنگەکەشیان رفاندوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک رایگەیاندووە، چەکدارەکان بە جلی پۆلیسییەوە چوونەتە ناو گوندەکە و ماوەی نیو کاتژمێر ماونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوەشکردووە کە چەکدارانی داعش بەتایبەت بۆ سووتاندنی ماڵی ئیبراهیم حەسەن، موختاری گوندەکە چوون ، دوای رووداوەکەش هێزێکی سوپای عێراق چوونەتە ئەو گوندە بڵاوەیانپێکراوە.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان