سەردێر

خوێندنی باڵا: لەمەودوا لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە بە دواداچوون بۆ کارەکانت بکە

خەڵک-

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەپلیکەیشنێکەوە دەیەوێت خزمەتگوزارییەكان بخاتە بەردەست خوێندكاران و فەرمانبەرو مامۆستایانی زانكۆ.

وەزارەتى خوێندنى باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنى MHE KRG بەردەستە بۆ سیستەمەکانى Android و iOS کە خزمەتگوزارى Document Tracking دەخاتە خزمەتى هاووڵاتییان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیانی کوردستان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە بۆ نمونە: ئەگەر هەر نوسراوێکت هەیە لە زانکۆی A ئاڕاستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى یان هەر فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەت کرابێت، دەتوانیت لەڕێگەى داخڵکردنى ژمارەى نوسراوەکەو ڕێکەوتی نوسراوەکە رۆژانە لەڕێگەى مۆبایلەکەتەوە بەدواداچونی بۆ بکەیت و هەنگاو بەهەنگاو بزانی بەکوێ گەيشتوە.

بۆ داونلۆد کردن ئەم ئەپڵیکەیشنە کلیک لەسەر یەکێک لەم لینکەی خوارەوە بکەن:

https://play.google.com/store/apps/details…

https://apps.apple.com/us/app/mhe-krg/id1401166561