سەردێر

باوکێک لە کاتی فرۆشتنی منداڵەکەی دەستگیرکرا

خەڵک-

دەزگای هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە دەیویست منداڵەکەی بە پێنج هەزار دۆلار بفرۆشێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی باوکێکیان دەستگیرکردووە کە دەیویست منداڵەکەی بەرامبەر پێنج هەزار دۆلار بفرۆشێت.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، ئەو کەسە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی بۆ فرۆشتنی منداڵەکە کردووە بەرامبەر پێنج هەزار دۆلار.

وەزارەتەکە دەشڵێت، منداڵەکە هی خۆی نییە، بەڵکو بە چوار هەزار دۆلار کڕیویەتی و بردویەتییە بەغدا.