سەردێر

كەشناسێك ؛ زانیاری نوێ لەسەر بارانبارینی ئەمساڵ ئاشكرادەكات

خەڵك –
شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، هاتنی شەپۆلی گەرمای تووند كۆتایی هاتووە و پلەكانی گەرما تا كۆتایی ئەم مانگە بە جێگیری دەمێننەوە، دەشڵێت،”بارانبارین لەگەڵ وەرز گۆڕیندا دەست پێ دەكات و ئەمساڵ بارانبارین ئاسایی دەبێتەوە”.

شاڵاو هیدایەت، شارەزایەكی بواری كەشناسی لە هەرێم بڵاویكردەوە، لە ئێستادا هاتنی شەپۆلی گەرمای تووند كۆتایی هاتووە و پلەكانی گەرما تا كۆتایی ئەم مانگە بە جێگیری دەمێننەوە بە جۆرێك كەشوهەوای ڕۆژ گەرم و بە شەودا فێنك دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، لە مانگی داهاتوو پلەكانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیانەوە و دەبینن و هەروەها بارانبارین لەگەڵ وەرز گۆڕیندا دەست پێ دەكات و ئەمساڵ بارانبارین ئاسایی دەبێتەوە.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان