سەردێر

هەپەگە؛ 4 سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت، سوپای توركیا سەرباری ئەوەی هەموو توانای تەكنەلۆژی و شێوازەكانی شەڕی چەپەڵیش بەكاردەهێنێت ناتوانێت بەرخودانی گەریلاكانمان بشكێنێت، دەشڵێت،” لەچالاكی گەریلا 4 سەرباز كوژران و ٣ سیستمی كامێراش تێكشكێنران”.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دەوڵەتی توركیا هەموو رۆژێك چیرۆكی سەركەوتنی درۆیینەی خۆی دەنوسێتەوە و لە رێگای راگەیاندنی شەڕی تایبەت هەوڵ دەدات شكستی خۆی بەرامبەر بە ئیرادەی گەریلا بشارێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە چوارچێوەی چالاكییەكان ٤ سەرباز كوژران و ٢ كامێرای تەرماڵ و ١ سیستمی كامێرای حەراری تێكشكێنراون و سوپای توركیاش ٥ جار بە فڕۆكەی شەڕ، ٩ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆردومان كردووە.

هەپەگە پەیوەست بە چالاكییەكان ئەم زانیارییەی بڵاوكردەوە:
١.لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە خواكورك:
لە ١١ی ئابدا كاتژمێر ٠٧:٠٠ سیستمی كامێرای تەرماڵ كە سوپای توركی داگیركەر لە هەرێمی شاخی كۆردینەی خواكورك جێگیری كردبوو لەلایەن هێزەكانمانەوە تێكشكێنرا.

٢.لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین:

– سیستمێكی كامێرای تەرماڵ و كامێرایەكی حەراری كە سوپای توركی داگیركەر پێشتر لە هەرێمی كانی بیی ئاڤاشین جێگیری كردبوو تێكشكێنرا. دوای چالاكییەكە هەموو پارچەكانی سیستمی كامێرای تەرماڵ و كامێرای حەراری لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستیان بەسەردا گیرا.

٣.لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

-لە ١٢ی ئابدا كاتژمێر ٢٠:٢٠ و ٢١:٣٠دا داگیركەران لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا، لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانمانەوە بە چەكی قورس و سوك گولـلەباران كران. لە ئەنجامی ئەو چالاكیەدا دوو داگیركەر سزادران.

٤. لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرعەشدا:

-لە ١٢ی ئابدا كاتژمێر ١٥:٣٠ داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی لەلایەن تیمە گەڕۆكەكانی یەژەئاستارمانەوە گولـلەباران كران و داگیركەرێكیان بە سزا گەیاند.

٥. لە ٥ی ئابدا سوپای توركی داگیركەر لە دارستانەكانی دەروازەی قاچێ و سەری ئۆرمانی هەرێمی بەستای بۆتان ئۆپراسیۆنێكی بەرفراوانی داگیركاری دەستپێكردبوو. ئەو ئۆپراسیۆنە لە ٨ی ئابدا بە بێ ئەنجام كۆتاییهات.

٦. هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە كاتیوشا، هەلیكۆپتەر و فڕۆكەی شەڕ:

-لە ١٢ی ئاب لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان سوڕانەوە.

-لە ١٢ی ئابدا گۆرشەپانەكانی گوندی گوزە و دەشتی كافیای گارە و گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا و سیدا ٥ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

-لە ١٢ی ئابدا گۆڕەپانی بەرخودانی كوڕەژارۆ، شاخی هەكاری، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٩ جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر بۆردومان كران.

-لە ١٢ی ئابدا هەرێمی سەری مەتینا و مەتینا و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم بە دەیان جار بە كاتیوشا بۆردومان كران”.