سەردێر

بۆری ئاوی ئیفراز3 چاك دەكرێتەوە

خەڵك-

بۆری ئاوی ئیفراز سێ بۆ پێنجەم جار لە دوای جەژن شكایەوە و بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت: “لە 24 كاتژمێردا بۆریەكە چاك دەكرێتەوە”.

لەماوەی ساڵی 2007 تاوەكو ئێستا، كە بۆری ئاوی ئیفراز3 دروست كراوە 25 جار شكاوە و هەر لەمساڵدا ئەمە پێنجەم جارە ئەو بۆریە دەشكێت.

زەردەشت عبدالخالق، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بۆری ئاوی ئیفراز3 ئەمڕۆ جارێكی دیكە شكاوە و لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر چاكی دەكەینەوە.

ڕاشیگەیاند، لە 40٪ گەڕەكەكانی هەولێر پشت بەو بۆریە دەبەستن بۆ ئاوی خواردنەوە و ڕۆژانە 240 ملیۆن لیتر ئاو دابین دەكات.

وتیشی، “سەرۆكی حكومەت 20 ملیار دیناری تەرخان كردوە بەدرێژایی 11 كیلۆمەتر بۆری ئاوی ئیفراز سێ دەگۆڕن، بەم زووانە دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە دوای ئەوەی لەگەڵ كۆمپانیاكان دەگەنە ڕێككەوتن”.