سەردێر

چۆن وا دەکەی کێشی منداڵەکەت خێراتر زیاد بکات؟

خەڵك-
سەبارەت بەو پرسیاری زۆرێک لە دایک و باوکانە دەیكەن، کاتێک منداڵەکانیان لاوازە و کێشی کەمە، كە چۆن كێشی منداڵەكەیان خێراتر زیاد بكات پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان چەند ڕێنماییەك بڵاودەكاتەوە.

دکتۆر سۆران صابر، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان دەڵێت: بۆ ئەوەی منداڵەکانمان بەشێوەیەکی دروست کێشیان زیاد بکات پێویستە ئەو خواردنانەیان بدەینێ، کە بڕێکی باش چەوری و پڕۆتین و کاربۆهیدراتی سودبەخشی تێدایە.

دەشڵێت: “ئەو خواردنانە بە ڕێکی و بەشێوەی سێ ژەم و سێ سوکە ژەم بیاندرێتێ، لە هەمان کاتدا دووربکەونەوە لە خواردنی بێ سوود و زیانبەخشەکان لەوانەش چا و شەربەت و چپس و هتد”.

ئەمانەی خوارەوە لەو خواردنانەن کە بەشێوەیەکی تەندروست کێشی منداڵ زیاد دەکەن:

١. پەتاتە
٢. ھێلکە
٣. مۆز بەتایبەت لە ناو میوەکان و هەروەها میوەکانی تری وەک خورما، هەنجیر، خۆخ، ئەڤۆکادۆ، ھەرمێ و گوێزی هندی.
٤. بەرهەمەکانی شیر بەتایبەتی ماست و پەنیر و زبدە.
٥. گۆشتی مریشک و پەلەوەر.
٦. گۆشتی سوور .
٧. ماسی سەلەمون.
٨. گوێز و باوی و فستق.
٩. دانەوێڵەکان وەکو نان و سەمون، برنج و گەنمە شامی و شۆفان.
١٠. زەیتی زەیتون.
١١. میوەی وشک کراو.
١٢. پاقلەمەنیەکان.