سەردێر

باشترین جۆرەكانی میوە بۆ نەخۆشی شەكرە

خەڵك –
ئەندامێكی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، خواردنی میوە ڕۆژانە زۆر پێویستە بۆ ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی شەكرە بوون، بەمەرجێك بڕی مامناوەند و بە تازەیی و لەنێوان ژەمەكان بخورێت نەوەك بە شێوەی شەربەت و وشكراو.

دكتۆر كامەران رسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی و ئەندامی كۆلیژی ئەمریكی بۆ زانستی خۆراك ڕایگەیاندووە، خواردنی میوە ڕۆژانە زۆر پێویستە بۆ ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشی شەكرە بوون، بەڵام ژمارەیەكی زۆر نەخۆش دوور دەكەوەنەوە لە خواردنی میوەی تام شیرین لە ترسی بەرز بوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێن دا .

دەشڵێت،” زۆر گرنگە بزانن، كە زۆربەی میوەكان یارمەتی ڕاگرتنی ئاستی شەكرە دەدەن و ڕێگری دەكەن لە بەرزبوونەوەی زۆر لەئاستی شەكرە و خۆپاراستن لە نزم بوونەوەی شەكرە لەخوێندا لە ڕێژەی ئاسایی كە زۆر ترسناكترە لە بەرزبوونەوەی”.

ڕاشیگەیاندووە، خواردنی زۆربەی میوەكان پێویستە بە مەرجێك بڕی مامناوەند و بەتازەیی و لەنێوان ژەمەكان بخورێت نەوەك بە شێوەی شەربەت و وشكراو .
باشترین جۆرەكانی میوە بۆ نەخۆشی شەكرە:
۱ ــــ هەرمێ .
۲ ــــ شلیك .
۳ ـــ شاتوو و تووی سوور و تووتڕك و بلاك بێری .
٤ ـــ مزرە سێو و سێوی سەوز و هەڵوژەی سەوز .
٥ ـــ قۆخ .
٦ ـــ كاڵەك .
۷ ـــ ئۆڤۆگادۆ .
۸ ـــ كاڵەك .
۹ ـــ سندی و لیمۆ و پڕتەقاڵ.
۱۰ ـــ كێوی و گێلاس .
ئەو میوانەی پێویستە ڕۆژانە یەك جار زیاتر نەخورێن :
۱ ـــ شووتی : یەك قاش پڕ بە دەستی نەخۆش .
۲ ـــ مۆز : یەك دانە .
۳ ـــ هەنجیر : دوو بۆ سێ دەنك .
٤ ـــ خورما : یەك بۆ سێ دەنك .
٥ ـــ ترێ بە تایبەت ترێی ڕەش : بیست بۆ سی بۆڵ ڕۆژانە.
٦ ـــ هەنار : یەك هەنار بە قەبارەی دەستی نەخۆشەكە.