سەردێر

هەلی كار بۆ ئەوانەی زۆر حەزیان لە خەوە

خەڵك-

كۆمپانیایەك لە ئەمریكا هەلی كار بۆ ئەو كەسانە دەڕەخسێنێت كە زۆر حەزیان لە خەوە و خوازیاری چەند خولەكی زۆرتر درەنگ هەستانن لە خەو بەتایبەت لە بەیانیاندا.

كۆمپانیای كاسبیر لە ئەمریكا هەلێكی رەخساندووە بۆ ئەو كەسانەی دەتوانن زۆرترین كات بخەون و هیچ گرفتێكیان لەوەدا نییە.

ئەو كەسەی ئەو كارەی بۆ دەردەچێت پێویستە لەسەری توانایەكی بێسنووری لە خەوتن هەبێت لە هەموو رەوش و شوێنێكدا، ئامادە بێت لە پێش كامێراو باس لە ئەزموونی خۆی بكات لە سۆشیال میدیا.

داواكاری هەلی كارەكە لە تویتەر بڵاوكراوەتەوە و كەسێك كۆمێنتی نوسیوە دەڵێت پێویستی بەو كارەیە دەتوانێت رۆژانە 18 بۆ 19 كاتژمێر بخەوێت.