سەردێر

هەڵەكانی رێجیم

خەڵك-

گرنگترین هەڵە باوەكان لە كاتی ڕێجیم كردن :
— زۆرن ئەو هەڵانەی كە لە كاتی ڕێجیم كردن دەكرێن بە مەبەستی دابەزینی كێش بە خێرایی كە دواتر دەبێتە هۆی شكست لە دابەزینی كێش یان گەڕانەوەی قەڵەوی و زیاد كردنەوەی كێش ؛

۱ـــ جێ بە جێ كردنی بەرنامەی رێجیمی زۆر قورس كە بڕێكی زۆر كەم خواردنی تیا بێت : هەروەها بڕیای ناواقیعی بۆ نموونە كەسێك بڕیار دەدات كە تا ماوە خواردنێكی دیاریكراو نەخوات ، بەڵام دواتر خۆی ناگرێت و پەشیمان دەبێتەوە ، باشترین ڕێگە ئەوەیە بڵێیت لە ماوەی ڕێجیمەكە نایخۆم.

۲ ــ دوور كەوتنەوە لە خۆراكی تەندروست بە بیانووی ئەوەی كێش زیاتر دەكەن وەك نەخواردنی چەوری ، لە كاتێك دا پێویستە چەوری جۆرە باشەكان بخورێت ، بۆ نموونە ؛
ـــ ـ زەیتی زەیتوون و ئۆڤۆگادۆ ؛ ڕۆژانە دوو كەوچك زەیتی زەیتوون بخورێت و باشترە بۆ چێشت لێنان بەكاربێت .

ـــ ـماسی ؛ بە تایبەت ماسی سەلمون و سەردین و تونەی سپی ؛ باشترە هەفتەی ۲ـ۳ جار بخورێت بە برژاوی و زۆری لێ نەخورێت ۰

ـــ ـ چەرەسات ؛ بە تایبەت گوێز و بادەم و فستق و فستق عەبید ودەنكە كولەكە ؛ بە مەرجێك بڕێكی زۆری لێ نەخورێت چونكە دەوڵەمەندن بە وزە تا نەبێتە هۆی زیاتر بوونی كێش و باشترە بە كاڵی و بێ خوێ بخورێن ؛ نەوەك بە سوێركراوی یان سورەوەكراوی ، بۆنموونە گۆێز دوو دەنك ، بادەم ۱۰ـ ۲۰ دەنك .

٤ ـــ هێشتنەوەی خۆراكی ناتەندروست و دەوڵەمەند بە وزە : وێنەی شیرینی و ساردەمەنی لە بەردەست دا لە ناو ماڵ و شوێنی ئیش و زۆر سەردان كردنی ئەو شوێنانەی ئەو جۆر خۆراكانەی لێن وەك چێشتخانە و سوپەرماركێتەكان ۰

٥ ـــ لە بیرچونەوەی بڕ و ژمارەی ئەو خۆراكانەی ڕۆژانە ئەخورێت : باشترە ڕۆژانە بزانیت چەندت خواردوە و بینوسی چونكە زۆرینەی ئەو كەسانەی ڕێجیم دەكەن هەمیشە زیاتر دەخۆن لە بڕی دیاری كراو .

٦ ـــ خواردن بە شەو : بۆ نموونە ئەگەر فێر بوویت بە دیار تەلەفزێون و مۆبایلەوە خواردن بخوێت ئەوا بڕێكی زۆر شت دەخوێت كە دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی چەوری و خواردنی درەنگان بە شەو زۆر خراپترە چونكە دەبێتە هۆی دڵەكزێ و تێك چوونی خەو ؛ ئەگەر شەوان برسیت بوو میوە و سەوزە بخۆ .

زۆرگرنگیشە كە بزانین خۆڕاگری و بەردەوام بوون و دوور كەوتنەوە لە دڵەڕاوكێ كلیلی سەرەكییە لە هەموو بەرنامەیەكی ڕێجیم كردن .

٧ –خواردنی یەك ژەم خۆراك لە ڕۆژێك دا بە بەردەوامی بە مەبەستی خێرا دابەزینی كێش ؛ لە ڕاستی دا ئەمە دەبێتە هۆكاری كەكردنەوەی سوتانی وزە لە لایەن لەشەوە ؛ هەروەها دەبێتە هۆی بێهێزی و سستی ؛ لە كۆتایی دا ئەو كەسە توانا و ئارەزووی وەرزشی نامێنێت یا كەم دەبێتەوە لە كاتێك دا وەرزش یەكێكە لە بنەماكانی دابەزینی كێش بە شێوەیەكی تەندروست .

٨ — نەخواردنەوەی ئاو وەك پێویست : بە هەر پاساوێكەوە بێت ئاو خواردنەوە بە بڕی گونجاو هەنگاوێكی گرنگە بۆ دابەزینی كێش و چونكە ئاو هیچ وزەیەكی تیا نیە ؛ چەندی لێ بخورێتەوە نابێتە هۆی زۆربوونی كێش .

٩ — نەخواردنی ژەمی بەیانی : لە كاتێك دا گرنگترین ژەمی ڕۆژە و نەخواردنی ئەم ژەمە دەبێتە هۆی ئەوەی دابەزینی ڕێژەی سوتانی وزە و هەروەها لە ئەنجامدا ساتی نیوەڕۆ ئەو كەسە بڕێكی زۆر خۆراك بخوات ۰

١٠ — دوور كەوتنەوە لە خواردن لە نێوان ژەمەكان لە كاتی برسیەتی دا ؛ بە پێچەوانەوە پێویستە میوە و سەوزەی ڕێگاپیدراو بە گوێرەی ڕێجیمیەكە بخورێت لە نێوان ژەمەكاندا بەڵام بە بڕێكی كەم و جۆری گونجاو یا پیاڵەیەك چەرەس

ئامادەكردنی
دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك