سەردێر

ڕووداوێكی هاتووچۆ لەدەربەندیخان قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك-
لەسەر ڕێگای دەربەندیخان-سلێمانی، ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی ئابی 2022، رووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت كاتژمێر 06:30 ئەم بەیانییە ڕوویدا، بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و كەسێك بریندار بوو كە هەرسێ كەسەكە لە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەدا بوون.

بەپێی زانیارییەكان، رووداوەكە لە نزیك گوندی بیركێ بووە، هۆكاری رووداوەكە تێپەڕینی هەڵەی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە بووە لە پێچێكی ترسناكدا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، سەرجەم قوربانییەكانی ڕووداوەكە خەڵكی گەرمیانن و دانیشتووی قەزای كەلارن.