سەردێر

لە رۆژهەڵاتی كوردستان یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنن

خەڵك-

رێكخراوی پزیشكی یاسایی لە سنە ئاشكرایكرد لە ماوەی سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 13 كەس بەهۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە گیانیان لە دەستداوە.

ڕێكخراوی پزیشكی یاسایی پارێزگای سنە ئاشكرایكردووە، لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە پارێزگای سنە ١٣هاووڵاتیی بەهۆی بەكارهێنانی ماددە ى هۆشبەرەەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راپۆرتی ئەم رێكخراوە لە پارێزگەكانی سنە، كرماشان، ورمێ، ئیلام و لوڕستانی رۆژهەڵاتی كوردستان سەرووی یەك ملیۆن و 500 هەزار كەس ماددەی هۆشبەر بەكاردەهێنن.