سەردێر

ڤایرۆسێكی دیكەی مەترسیدار سەرهەڵدەدات

لە چینەوە سەریهەڵدا، تا ئێستا 35 كەس تووشبوون

خەڵك-
ڤایرۆسێكی دیكەی مەترسیدار لە چینەوە سەریهەڵدا كە ئەویش ڤایرۆسی (لانجیا)یە، مەترسییەكانی كەمتر نییە لە كۆرۆنا و تا ئێستا 35 كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون، پزیشكان زەنگی مەترسییەكی تر لێدەدەن.

ڤایرۆسی لانجیا سەر بە خێزانی ئەو ڤایرۆسانەیە، كە بەوە ناسراون سێ لەسەر چواری ئەو كەسانە دەكووژن، كە بە سەختیی تووشی ببن. زانایانیش لەو باوەڕەدان ئاژەڵی Soricidae “شێوەی ئەم ئاژەڵە لە جرج دەچێت” كە لە خێزانی ژیژكە، سەرچاوەی سەرەكیی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بێت.

نیشانە باوەكانی ڤایرۆسی لانجیا بریتین لە: تا، ماندووێتی، كۆكە، نەمانی ئارەزووی خواردن، ئازاری ماسولكە و دڵتێكەڵهاتن.

بەپێی زانیارییەكان، هیچ یەكێك لەو حاڵەتانەی لە هەرێمی خنان و شاندونگ لە رۆژهەڵاتی چین سەریان هەڵداوە، نەمردوون و زۆربەیان بە سووكی تووشی ڤایرۆسەكە بوون، كە نیشانەكانی هەر لە ئەنفلۆنزا دەچێت.

تا ئێستا ڤایرۆسەكە هیچ پێكووتەیەكی نییە و لە سەگ و بزنیشدا بینراوەتەوە، بەڵام زانایان تا ئێستا دڵنیانین لەوەی ئەو ڤایرۆسە لە نێوان مرۆڤەكاندا دەگوازرێتەوە یا نا.