سەردێر

ئەگەری جەنگ لە تایوان مەترسی سەرهەڵدانی تەنگەژەی دەرمان دروست دەكات

خەڵك-

جیهان لە چاوەڕوانی پەرەسەندنە بەردەوامەكانی نێوان تایوان و چیندایە، كە چووەتە قۆناغی مانۆڕی سەربازییەوە و مەترسی هەڵگیرسانی جەنگ هەیە، جەنگێك لە ناوچەیەكی پیشەسازی جیهانی دەرمان هەڵدەگیرسێت، بەڵام چین گەورەترین بەرهەمهێنەری دەرمانە بە كردار لە جیهاندا.

تا ئێستا كاردانەوەكانی سەردانەكەی نانسی پێلۆسی سەرۆكی كۆنگرێس بۆ تایوان بەردەوامە، لەگەڵ درێژكردنەوەی ماوەی مانۆڕە سەربازییەكانی چین لەدەوروپشتی تایوان، لای خۆیەوە تایوان هەواڵی دەستپێكردنی مانۆڕی سەربازی بڵاوكردەوە دەڵێت چین ئامادەكاری بۆ داگیركردنی تایوان دەكات.

بەوپێیەى ئەم ناوچەیە مەترسی هەڵگیرسانی جەنگی لەسەرە، كە كاریگەری ئابووری خراپی دەبێت، لە پێشیانەوە ئاستەنگ دروستبوون بۆ كەرتی دەرمان و چینیش سەرچاوەیەكی گرینگی دەرمانە.

چین لە ماوەی ساڵانی دواییدا پەرەی بە پیشەسازی دەرمان داوە، بەپێی ئامارەكان چین بە تەنها 40%ی دەرمانی پێویستی جیهان بەرهەم دەهێنێت بۆ بازاڕەكانی جیهان بە بەهای 197 ملیار دۆلار و چاوەڕێ دەكرێت بەرهەمەكە بۆ 250 ملیار دۆلار بەهاكەی زیاد بكات تا ساڵی 2026.