سەردێر

حەوت شەڕڤانی هەسەدە لە بۆردوومانەكەی قامیشلۆ كوژران و برینداربوون

خەڵك-

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە راگەیەندراوێكدا، ئاشكرایكرد حەوت شەڕڤانی هەسەدە لە بۆردوومانەكەی قامیشلۆ كوژران و برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند” لە گەڕەكی جرنكی قامشلۆ، كاتێك كە شەڕڤانان لەسەر ئەركی خۆیان بوون، رووبەڕووی هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی سوپای توركیا بوونەوە. لە ئەنجامی هێرشەكەدا ٤ شەڕڤانمان شەهید بوون و ٣ شەڕڤانیش بریندار بوون”.

راشیگەیاند “سوپای توركیا لەم دواییانەدا بە چڕی و بە شێوەیەكی نامرۆڤانە هێرش دەكات و لەنێو گەلدا ترس و دڵەڕاوكێ دروست دەكات”.
راشیگەیاند “ئێمە وەك هێزەكانی سوریای دیموكرات جارێكی دیكە دووبارەی دەكەینەوە، باجەكەی هەرچیەك بێت، دەستەكەوتەكانمان و گەلەكەمان دەپارێزین لە هەموو دۆخێكدا و تۆڵەی شەهیدەكانمان دەكەینەوە.”