سەردێر

ڤیدیۆ.. باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە کاتی پێشکەشکردنی وتاردا گیانی لەدەستدا

خەڵک-

محەمەد ناسر قەحتانی، باڵیۆزی سعودییە لە میسڕ لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێکیدا لە کۆنگرەی عەرەبی-ئەفریقی گیانی لەدەستدا.

محەمەد بن ناسر ئەلقەحتانی باڵیۆزی شانشینی سعودیە بوو لە میسر، یەکێکە لە ناودارترین کەسایەتییەکانی شانشینی سعودیە.

ناوی تەواوی محەمەدی کوڕی ناسر بن وەزان ئەلقەحتانی یە، لە عەرەبستانی سعوودی لە دایکبووە

بەرواری لەدایک بوونی نادیارە، بەڵام پێدەچێت لە شەستەکانی تەمەنیدا بووبێت.

بە یەکێک لە بازرگانە دیارەکانی شانشینی سعودیە دادەنرێت، سەرباری ئەوەش باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە.
ڕۆژی سێشەمە لەمیانی وتاردان لە کۆنگرەی عەرەبی – ئەفریقی لە میسر گیانی لەدەستدا.

 





هەلبژاردە

گرنگترینەکان