سەردێر

دابەشكردنی فۆڕمی وانەبێژی لە پەروەردەیەك دەستی پێكرد

خەڵك-
دوابەدوای ڕاگەیاندنی ڕێكارەكانی وەرگرتنی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە، پەروەردەی شارباژێڕ دەست بە پێدانی فۆڕم دەكات.

ڕاوێژ عەتار، لێپرسراوی هۆبەی خۆیەتی و میلاک لە پەروەردەی شارباژێڕ بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین، کە خوازیاری بوون بە مامۆستای وانەبێژیان هەیە لە سەرمیلاکی پەروەردەکەمان ئەتوانن لە ڕێکەوتی ۹ـ۱۰ـ۱۱/ ۸/ ۲۰۲۲ سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاک بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕم، چونكە دوای ئەو بەروارە هیچ فۆڕمێك وەرناگیرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، پێویستە کۆلێژ و پسپۆڕی بەپێی گشتاندنی ژمارە ۲٦۱ لە ٤/۸/۲۰۲۲ وەزارەتی پەروەردە بێت.

وتیشی، “پێویستە وێنەیەک لە بڕوانامە بە نمرەوە ئەگەر هەبێت و وێنەیەک لە گرێبەستی هاوسەری و پشتگیری شوێنی دانیشتن لەگەڵ خۆی بهێنێت”.