سەردێر

كەركوك؛ ئۆتۆمبێلێك منداڵێكی 6 ساڵانی شێلا و گیانی لەدەستدا

خەڵك –
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلێك منداڵێ تەمەن 6 ساڵانی شێلا، دوای گەیاندنی منداڵەكە بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند،ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 6-8-2022 لەگەڕەكی یەكی حوزەیران-ی شارەكە، لەبەردەم ماڵی خۆیان ئۆتۆمبێلێك منداڵێ تەمەن 6 ساڵانی بەناوی (ئەحمەد ئیبراهیم مەحمود) شێلا.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردووە، كە دوای گەیاندنی منداڵەكە بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی پێكانەكەیەوە گیانی لەدەستدا و پۆلیس دەستی لە لێكۆڵینەوە كردووە .