سەردێر

نرخی ئارد دابەزیوە و كیش و ژمارەی نان وەك خۆیەتی

خەڵك –
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، نرخی ئارد لە بازارەكان دابەزێت ، ئەوانیش كێشی گونكی نان زیاتر دەكەن، چونكە ئەو دابەزینە كاریگەریەكی ئەوتۆ لەسەر نرخی ئارد ناكات .

بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە ئێستادا نرخی یەك فەردە ئاردی بەشەخۆاراكی مانگانە ٦ هەزار دینار ‌و یەك فەردە ئاردی بازرگانیش ٢ هەزار دینار دابەزیووە.

خاوەن نانەواخانەكانیش باس لەوەدەكەن، كە بۆ دروست كردنی نان و سەموون ئاردی بازرگانی بەكاردەهێنن ‌و هێشتا نرخەكەی بەرزە، بۆیە ناتوانن یان ژمارەی نان زیاد بكەن یان كێشەكە .

هاوكات سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، ئەگەر نرخی ئارد زیاتر دابەزێت كێشی گونكی نان ‌و سەموون بە نانەواخانە‌و سەمونخانەكان زیاد دەكەین.