سەردێر

بورهان مەعموری ؛ واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانی عیراق كۆدەكرێتەوە

خەڵك –
ژمارەیەك پەرلەمانتار داوا لەسەرۆكی پەڕلەمانی عێراق دەكەن لە دانیشنێكی نائاساییدا ، پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان بخاتە بەرنامەی كارەوە و ژمارەیەك واژۆش بۆ ئەوە مەبەستە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی كراوە .

بورهان مەعموری، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوایدا ڕایگەیاندووە، بەپێی حكومەكانی ماددەی 64 لە دەستوری عیراق بڕگەی یەكەم كە تیایدا هاتووە، ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەوەشێتەوە بە زۆرینەی ڕەهای ژمارەی ئەندامانی لەسەر داواكاری یەك لەسەر سێی ئەندامان بە رەچاوكردنی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن بۆ سەرۆككۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە مادەی 70 دا هاتووە كە ئاماژەی كردوە بە شكستهێنانی ئەنجومەن لە جێبەجێكردنی پابەندییە دەستورییەكان، بۆیە رەزامەندی بدەن لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەو مەبەستە بەپێی مادەی 58 ی دەستورو دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

ئاشكراشیكردووە، لە ئێستادا لیستی ناو و واژۆی ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنەكەیان كردو تیایدا داوایكردوە، لە دانیشنێكی نائاساییدا ، پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان بخاتە بەرنامەی كارەوە.